گۆڤارێكی خویندكاری له كرماشان داخرا
16:48 - 16 پووشپەڕ 2712
كوردپا: گۆڤارێكی خوێندكاری له زانكۆی ئازادی كرماشان، دوای وەرگرتنی ئیزنی چاپ و هه‌روه‌ها چاپ كردنی، ئیزنی بڵاو كردنه‌وه‌ی پێ نه‌درا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، ماوەیه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌جاد ته‌قی پوور، خوێندكاری كارناسیی گیاه پزیشكی له زانكۆی ئازادی كرماشان، مۆڵه‌تی چاپی گۆڤارێكی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بیی به ناوی \"زاڕۆی واران\" وه‌رگرتبوو، به‌ڵام دوای چاپ كردنی، له لایه‌ن به‌شی فه‌رهه‌نگیی زانكۆوه ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌كه بۆی نییه ئه‌و گۆڤاره بڵاو بكاته‌وه.
هه‌واڵنێری كوردپا هه‌روه‌ها ئاشكرایشی كرد كه به‌پێی یاسای بڵاڤۆكهخوێندكارییەکان، ده‌بوا چل له سه‌دی بڕی خه‌رجكراو لەلایەن زانکۆوە بۆ گۆڤاره خوێندكارییه‌كان و به‌رپرسانی گۆڤارەکە گهڕێندرابایەتەوه، به‌ڵام به‌شی ماڵیی زانكۆ خۆی له ئه‌و كاره بواردووه.
زاڕۆی واران ته‌نیا گۆڤاری خوێندكاریی كوردی بوو كه له سه‌ره‌تای ساڵی ١٣٩١ه‌وه له كرماشان ئیزنی چاپی پێ درابوو.
لە سەرەتای دەیەی ٨٠ی هەتاوی شەپۆلێکی بەربلاو لە چاپ و بلاوکردنەوەی گۆڤاری خوێندکاری لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران و ئەو زانستگایانەی کە خوێندکاری کوردیان تێدا بوو دەستی پێ‌کرد و تەنیا لە کرماشان گۆڤارە خوێندکارییەکانی \"ترووسکە، برووسکە و بێستوون\" بڵاو دەکرانەوە کەلە ساڵی ١٣٨٤ بەملاوە داخران و پێش بە بڵاو کردنەوەیان گیرا.