گڕگرتنی سۆبهیهكی نه‌وتی بوو به هۆی سووتانی مامۆستایه‌ك
19:47 - 10 سەرماوەز 2715
ئاژانسی كوردپا: له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی شهرهقی سۆبهیهكی نه‌وتی ئاگری تێبه‌ر بوو و ئه‌مه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌یكه مامۆستای پۆله‌كه بسووتێ.
به‌پێی هه‌واڵه بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی سه‌رماوه‌ز، له قوتابخانه‌ی عه‌لیپوور له گوندی \"قووپووز\"ی شارستانی هه‌شتڕوود، سۆبه‌ی پۆله‌كه ئاگری گرت و ئه‌وه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌یكه قوتابیه‌كان بكه‌ونه ژێر مه‌ترسی سووتانه‌وه.
ئیبراهیم سولێمانی خه‌ڵكی گوندی قووبووز وتی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئاگر كوژێنه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی بووه بۆ كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌م پۆله‌دا، چونكوو له‌م قوتابخانه هیچ كه‌ره‌سته‌یه‌كی ئاگركوژێنه‌وه و كه‌پسوولی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری تێدا نه‌بووه.
موحه‌ممه‌د ڕه‌زا سه‌لیم پوور به‌خشداری ناوه‌ندیی شاری هه‌شتڕوود به هه‌واڵنێریی ئیسنای ڕاگه‌یاند، كه دایره‌ی فێركاری و په‌روه‌ردی هه‌شتڕوود له‌مباره‌دا تاوانباره، چونكوو له‌مه‌ڕ قوتابخانه‌كانی شاری هه‌شتڕوود پێشتر وتبووی له هیچ قوتابخانه‌یه‌كی هه‌شتڕوود سۆبه‌ی ناستانداردی تێدا نییه.
ناوبراو هه‌وره‌ها وتی من تێناگه‌م بۆچی كاربه‌ده‌ستانی دایره‌ی په‌روه‌رده نایانهه‌وێ هه‌واڵه ڕاسته‌كان بگاته ده‌ستی ڕاگه‌یه‌نه‌كان.
ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه وه‌زیری په‌روه‌رده و فێركاری عه‌لی ئه‌سغه‌ر فانی ڕۆژێك پێشتر ڕایگه‌یاندبوو \" ئه‌مساڵ ٤٠ هه‌زار پۆلی خوێندن ماڵئاوایی ده‌كه‌ن له سۆبه نه‌وتییه‌كان و ئێمه پلانمان داناوه چیدیكه سۆبه‌ی ناستاندارد له قوتابخانه‌كان بوونیان نه‌بێ\"، به‌ڵام تا ئێستاش زۆربه‌ی قوتابخانه‌كانی شاری هه‌شتڕوود مه‌ترسی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یان له‌سه‌ره و وهزراهتخانه و وه‌زیری په‌روه‌رده نه‌یتوانیوه واده‌كانی خۆیان له‌م بواره‌دا جێبه‌جێ بكه‌ن.