گرووپی فەرهەنگی و هونەریی دیلان ورمێ بوو بە ئەندامی ئەنجومەنی فولکلۆری ئورووپا

12:50 - 28 بەفرانبار 2720

گرووپی فەرهەنگی و هونەریی دیلان ورمێ، بوو بە ئەندامی فەرمیی ئەنجومەنی فولکلۆری ئورووپا.

ئەنجومەنی فولکلۆری ئورووپا بۆ ئەو گرووپە فەرهەنگی و هونەرییە بڕوانامەی دەرکردووە.

گرووپی فەرهەنگی و هونەریی دیلان ورمێ، مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٩٦ دامەزراوە و هەتا ئێستا بە بەشداری کردن لە ڤێستیڤاڵە جۆراوجۆرەکان، چەندین خەڵاتی بە دەست هێناوە.

ئەو گرووپە بەشداری لە چەندین ڤێستیڤاڵی بیانی لە کارنامەی خۆیدا هەیە و لە هاوینی ساڵی ٩٨، لە ڤێستیڤاڵی نێونەتەوەیی ئەرمەنستان لە بەشی مۆسیقا و هەڵپەڕکێ پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

هەروەها ئەو گرووپە فەرهەنگی و هونەرییە لە مانگی خەزەڵوەری هەمان ساڵ، لە ڤێستیڤاڵی گەورەی ئیسپانیا لە شاری گەشتیاریی "یوورت دمار"ی بارسلۆنا بەشداریی کردبووە و پلەی دووهەمی لەو ڤێستیڤاڵە نێونەتەوەییەدا بە دەست هێنابوو.