گازگرتوویی گیانی سێ هاووڵاتیی لە ئەشکەوتی بابائەحمەدی چاڵدێران ئەستاند

11:18 - 5 رێبەندان 2720

هەواڵدەریی حکوومەتی "ئیسنا' لە هەواڵێکدا، باسی لە گیانلەدەسدانی سێ هاووڵاتیی کورد لە ئەشکەوتی بابا ئەحمەد لە شاری چاڵدێران کرد کە جەنازەی یەکێک لەو سێ کەسە دۆزراوەتەوە و لەو ئەشکەوتە دەرهێنراوە.

بەرپرسی حەشیمەتی مانگی سووری پارێزگای ورمێ لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە: "جەنازەی ئەو هاووڵاتییە کە دۆزراوەتەوە خەڵکی شاری سنەیە و لە هەوڵداین جەنازەی ئەو دوو کەسەکەی دیکە کە خەڵکی شارەکانی خۆی و ماکۆن بدۆزینەوە".

بە وتەی "سەجاد ئیسماعیل‌زادە"، ئەو سێ کەسە هاوڕێ بوون و چوار ڕۆژ پێش چوونەتە ناو ئەو ئەشکەوتە.

بەرپرسی مانگی سووری پارێزگای ورمێ، گیانلەدەسدانی ئەو سێ کەسەی لە ئەشکەوتی بابا ئەحمەد، بۆ بڵاوکردنەوەی گازی ژاراوی لە خودی ئەشکەوتەکەدا، گەڕاندووەتەوە.

هەتا ئێستا شوناسی ئەو سێ کەسە لە لایەن بەرپرسانی حکوومەتییەوە، ڕانەگەیندراوە.