کەیوان نژادڕەسووڵ بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

17:40 - 11 رەشەمه 2720

ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەیوان نژادڕەسووڵ"، تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی "شیناوێ" سەر بە پیرانشار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کراوە.

مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، حوکمی زیندانیی ئەو هاووڵاتییە، لە لقی ١ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ، لە ٤ ساڵ زیندان بۆ ٢ ساڵ و شەش مانگ زیندان کەم کرابووەوە.

کەمکردنەوەی زیندانیی تەعزیریی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە جێبەجێکردنی پەسەندکراوی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی سەبارەت بە کەمکردنەوەی سزای زیندانیی تەعزیری بووە و دۆسیەکەی لە لقی ١ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ جارێکی دیکە تاوتوێ کرابوو.

مانگی پووشپەڕی ساڵی ٩٨، حوکمی زیندانی کەیوان نژادڕەسووڵ لە لقی ١ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ، لە ٥ ساڵ زیندان بۆ ٤ ساڵ زیندان کەم کرابووەوە.

"کەیوان نژادڕەسووڵ"، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی سەرماوەزی ساڵی ٩٧، بە تۆمەتی " ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و مانگی ڕێبەندانی هەمان ساڵ، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری پیرانشار بە هەمان تۆمەت بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو.