کەمئەندامبوونی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مین لە خووزستان

12:29 - 25 خاکەلێوه 2720

ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خاکەلێوە، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی "مەهدی چنانی" لە هۆزە کۆچەرەکان لە شاری حەمیدیە سەر بە پارێزگای خووزستان، بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.

لەو ڕووداوە کە لە نزیک پایگای "فەرجەوانی" ڕووی داوە، ئەو مێرمنداڵە لاقێکی لەدەست دەدات.

ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١٢ ساڵەیە، هەنووکە لە بەخشی چاوەدێری تایبەتی پزیشکی دایە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری "مین و زندگی"، ٣٧ هاووڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مین لە ئێران و کوردستان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا (ساڵی ٩٨) کوژراون و بریندار بوون.

لە کۆی ئەم ئامارە، ٩ هاووڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست داوە کە خەڵکی پارێزگاکانی "خووزستان، گوڵستان، ورمێ، سنە و کرماشانـ"ـن.

لەم ئامارە، ٦ کەس کە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.

بە پشتبەستن بەم ئامارە، زۆربەی برینداربووەکانی مین، لاق و دەستیان قرتاوە و کەمئەندام بوون.