کەم ‌ئاویی لە ناوچەکانی کرماشان ژیانی خەڵکی لەگەڵ مەترسی بەرەوڕوو کردووەتەوە

15:06 - 17 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: بەهۆی بایەخ پێنەدانی بەرپرسانی حکوومەتی بۆ دابین کردنی ئاوی خواردنەوە، ژیانی دەیان بنەماڵەی کورد لە ئوستانی کرماشان لەگەڵ مەترسی جیددی بەرەڕوو بووەتەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، گوندەکانی بەخشی فیروزئاوای سەر بە ئوستانی کرماشان بە هۆی وشکەساڵییەوە لە دوخێکی نالەباردا بەسەر دەبەن.

کەم ئاویی و وشکبوونی کانییەکان لە شارۆچکەکانی جەلالوەند و عوسمانوەند بە کردەوە ژیانی خەڵکی ئەو ناوچانەی لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو کردووەتەوە کە ئەمەش کۆچی زۆرەملێی سەدان بنەماڵەی بۆ ناوچەکانی دیکەی لێکەوتووەتەوە.

مەشرق‌نیوز راپۆرتێکی سەبارەت بە دوخی نالەباری زیاتر لە ٢٠٠ بنەماڵەی ئەو شارۆچکانە بڵاو کردووەتەوە و تێیدا بەرپرسانی بەخشدارییەکانی بە کەمتر خەمی تاوانبار کردووە.

\"28563.jpg\"
زۆرێک لە منداڵانی ئەو ناوچانە بەهۆی کەم ئاوی چەند رۆژێکە حمامیان نەکردووە.
دانیشتوانی ئەو گوندانە تەنیا لە حەفتەیەکدا یەک رۆژیان هەیە بۆ سەهمیەی ئاو کەلە رێگای تانکێرەوە ئاوی خورادنیان بۆ دابین دەکرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، خەڵکی ئەو گوندانە بەهۆی وشکبوونی ئاوی کانییەکان تووشی جۆرەها نەخۆشی بوون.

گۆڕانی کەش و هەوا و کەڵکی وەرگرتنی خرابی ناوەندە حکوومەتییەکان، زەوی و زاری جوتیاران و ئاژەڵداریی خەڵکی ناوچەکە خەریکە بە تەواوەتی لە ناودەچێ.

بەخشی سەرفیروزئاوا لە سێ شارۆچکەی، عوسمانوەند، جەلالوەند و سەرفیروزئاوا پێکهاتووە کە کۆی گشتی حەشیمەتی ئەو سێ شارۆچکەیە ٢٦هەزار کەسە.
\"28566.jpg\"
\"28562.jpg\"
\"28567.jpg\"
\"28568.jpg\"
\"28570.jpg\"