٥٠ کەس بە هۆی بەشداری کردن لە میوانیەک قۆڵبەست کراون

21:31 - 2 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسی دادوەریی دەماوەند ڕایگەیاندکە ٥٠ کوڕ و کچ بە تاوانی بەشداری کردن لە میوانیەکی شەوانەدا لە شاری ئابسەرد دەستبەسەر کراون و هێزە ئینتزامییەکان بە دوای لێکۆلینەوە لە دنیای مەجازی‌دا لە بەڕێوەچوونی ئەم میوانیە ئاگادار بوونەتەوە.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، \"مۆجتەبا محەممەدی\" ڕۆژی هەینی، ١ی گەلاوێژ، ڕایگەیاندووە کە بەڕێوەبەرانی ئەم بۆنەیە لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوەلەم، میوانیەدا بەشداریان کردبوو.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە کاتی دەستبەسەرکردنی نەفەراتی ئەم ئاهەنگە، \"٢٥ لیتر مەشڕوباتی ئەلکۆلی\" دۆزراوەتەوە.

هەر لەم سەبارەتەدا، لە مانگی جۆزەردانی ئەوساڵدا، ٣٥ خوێندکار بە هۆی بەشداری کردن لە بۆنە و ئاهەنگێکی شەوانەدا حوکمی شەلاقییان بەسەردا سەپابوو.

ماوەیەکە کە حکوومەتی ئێران لەگەڵ بەشداری کردنی خەڵک لە ئاهەنگ و بۆنەکاندا دژایەتی دەکات و بە هەر چەشنە هۆکارێک سەبارەت بەم بابەتە ، هەڵوێست دەگرێت.