کەرەستەی تەقەمەنی بوو بەهۆی کوژران و برینداربوونی باوک و کوڕێک

11:53 - 1 خەرمانان 2720

ڕۆژی هەینی ٣١ی گەلاوێژ، باوک و کوڕێک لە یەکێک لە گوندەکانی شاری چڕداوڵ سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی دەسکاریکردنی کەرەستەی تەقەمەنی، بوون بە قوربانی.

هەواڵدەریی "ئیسنا" سەر بە حکوومەت، لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە: "دەسکاریکردنی کەرەستەی تەقەمەنی، بوو بەهۆی  گیانلەدەستدانی پیاوێکی تەمەن ٥١ ساڵە و برینداربوونی لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵە".

بە وتە "نەسیر قاسمی" جێگری فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی شاری چڕداوڵ، ئەو ڕووداوە لە وانی حەمام ڕوویداوە و پاش ڕەوانەکردنی ئەو باوک و کوڕە بۆ ناوەندی دەرمانی، پیاوەکە گیانی لەدەست داوە  و باری تەندروستیی ئەو لاوە نالەبارە.

ئەو ڕووداوە، لە گوندی "چەم قولە"ی شاری چڕداوڵ ڕوویداوە.