کێشەی بنەماڵەیی لە ئیلام دوو کوژراو و دوو برینداری لێکەوتەوە

11:36 - 8 رەزبەر 2720

ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ڕەزبەر، بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی لە گوندی "چاوق ماسیـ"ـی بەخشی جزمانی شاری هلیلانی پارێزگای ئیلام، هاووڵاتییەک دایک و براکەی خۆی کوشت و هەروەها دوو کەسی دیکەی بریندار کرد.

سەرچاوە خۆجێییەکانی پارێزگای ئیلام لەوبارەیەوە بڵاویان کردووەتەوە کە ئەو ڕووداوە لەسەر کێشەی زەوی و زار بووە و هاووڵاتییەک بە چەکی "تاپڕ" دایک و برایەکی کوشتووە، هەروەها دوو کەسی دیکەی بریندار کردووە.