کۆڵبەرێکی کورد پاش نەشتەرگەری باری تەندروستیی نالەبارە

16:33 - 12 سەرماوەز 2720

بارودۆخی تەندروستیی ئایهان خودایی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "کورانـ"ـی ناوچەی سۆما و برادۆست، کە ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی پێکرابوو، پاش نەشتەرگەریی نالەبارە.

سەڕچاوەیەکی ئاگادار لەمەڕ بارودۆخی ئەو کۆڵبەرە کوردە بە ئاژانسی کوردپای ڕایگەیاندووە: "ئەو کۆڵبەرە کوردە لە نەخۆشخانەی ئازەربایجان نەشتەرگەریی بۆ کراوە و لە بەخشی تایبەتی ئەو نەخۆشخانەیە خەوێندراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "بەهۆی ئەوەیکە هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی سەری ئەو کۆڵبەرە کوردەیان کردووەتە ئامانج، بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو پاش نەشتەرگەریی هەروەها نالەبارە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی  بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە کردبوو.

ئایهان خودایی خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.