کۆڵبەرێکی کورد لە چاڵدێران بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی گیانی لەدەست دا

10:42 - 17 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی هەینی ١٦ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کەماڵ عەلەم‌هوولووی" خەڵکی چاڵدێران، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە چیاکانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دیکە لە کاتی گەڕانەوە لە سنووری چاڵدێران، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە تەقەیان لێکرابوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتیبە بە "گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ" تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردبوو.