کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ دەسبەسەر کرا

12:06 - 29 گەلاوێژ 2720

ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "شەهریار پوورعەلی" کوڕی "ئیسفەندیار"، خەڵکی دزەی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ورمێ، لەلایەن ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کرا و بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی هێزە ئینتزامییەکان گوازرایەوە.

هەتا ئێستا لە تۆمەتی ‌وەپاڵدراوی ئەو کۆڵبەرە هیچ زانیارییەک بەدەست نەگەیشتووە.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەلمان مەحموودیان" کوڕی "سەعید" خەڵکی گوندی "شەقڵاوا"ی ناوچەی مەرگەوەڕ لە سنووری ورمێ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار و سێ کۆڵبەری دیکە بە ناوی "پەرویز محەممەدی" کوڕی "خالید"، "سامی محەممەدی" کوڕی "فەیسەڵ" و "جەعفەر محەممەدی" کوڕی "خەلیل" خەڵکی گوندی "باوان"، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کران.