کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری هەورامان بریندار کرا

11:09 - 19 رەزبەر 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەسعەد نۆدشەیی" بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "تەتە"ی هەورامان بریندار کرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە کۆڵبەرانی کورد بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو کراونەتە ئامانجی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران.

ئەو کۆڵبەرە پاش ئەو ڕووداوە بۆ ناوەندی دەرمانی گوازراوەتەوە و دوای چارەسەریی پزیشکی لە نەخۆشخانە مەرەخەس کراوە.