کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری نەوسوود پێکرا

10:23 - 10 رەشەمه 2720

ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری شاری نەوسوود، کۆڵبەرێکی کورد بریندار بووە.

هەواڵنێری کوردپا شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردەی بە ناوی "محەممەد" خەڵکی گوندی "داریان" سەر بە شاری پاوە ڕاگەیاندووە.

بە وتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بە چەکی "ڕاو" تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە و ناوبراو لەو ڕووداوەدا ڕووخساری بریندار بووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، محەممەد خێزاندارە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی پاوە کراوە.