کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری نەوسوود پێکرا

16:37 - 19 رەزبەر 2720

ڕۆژی هەینی ١٨ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "کەماڵ میرزایی" خەڵکی شاری "سەلاسی باوەجانی"، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە لە سنووری نەوسوود پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە تەقەی لێکراوە.

"کەماڵ میرزایی" بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەسعەد نۆدشەیی" بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "تەتە"ی هەورامان بریندار کرا.

ئەو کۆڵبەرە پاش ئەو ڕووداوە بۆ ناوەندی دەرمانی گوازراوەتەوە و دوای چارەسەریی پزیشکی لە نەخۆشخانە مەرەخەس کراوە.