کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکرا

10:03 - 23 بەفرانبار 2720

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عیرفان عەزیزیانی" کوڕی محەممەد ساڵح خەڵکی شاری سەلاس‌باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کرابوو.

ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوە، باسک و شانی بە تەقەی هێزە نیزانییەکان پێکراوه.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانبار، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئومید ساڵحی" کوڕی یەدوڵڵا خەڵکی گوندی "نگڵـ"ـی بەخشی کەڵاتەرزانی شاری سنە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزاییەکانی ملەی "تەتە" پێکرا.