کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری نەوسوود بریندار کرا

11:35 - 9 رەزبەر 2720

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سۆهەیب فێردووسی" خەڵکی گوندی "دزئاوەر"ی نەوسوود، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار کراوە.

ئەو کۆڵبەرە لاوە لەو ڕووداوەدا دەستی بەر گولـلەی هێزە نیزامییەکان کەوتووە و بەسەختی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دیکە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لەلایەن ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە تەقەیان لێکراوە.

"سۆهەیب فێردووسی" بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانیی کرماشان کراوە.