کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری نەوسوود بریندار بوو

19:27 - 6 رێبەندان 2720

ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەمیر وەیسی"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "جۆجاڕ" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکان، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە و ناوبراو بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە بەر سینگی، بە توندی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی پاوە کراوە.

ئەمیر وەیسی خێزاندارە.