کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری خۆی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەستدا

16:26 - 12 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سیاوەش کورە سوننی" خەڵکی گوندی "ڕاویانـ"ـی بەخشی قوتووری شاری خۆی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەستدا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە تەقەی لێکراوە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بە گومانی "هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ" لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە، تەقەی لێکراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "لوقمان ڕەحیمی" خەڵکی شاری "بانەوڕێـ"ـی شاری پاوە، بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری شووشمێی نەوسوود بریندار و کەمئەندام بوو.