کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری هەورامان کەمئەندام بوو

10:47 - 21 سەرماوەز 2720

ڕۆژی شەممە ١٥ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عەباس ئیبراهیمی" تەمەن ٢٨ ساڵ، لە ئەنجامی تەقینەوەی مین لە سنووری هەورامان، بریندار و بەشێک لە لاقی چەپی لەدەست داوە.

ئەو کۆلبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەری تووشی ئەو ڕووداوە بووە و لە ناوەندە دەرمانییەکان چارەسەریی پزیشکی بۆ کراوە.

عەباس ئیبراهیمی باوکی دوو منداڵی تەمەن ٦ ساڵ و ٤ مانگەیە.

ئەو کۆلبەرە لاوە ماوەی ١٥ ساڵە کۆڵبەری دەکات.