کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری سەردەشت گیانی لەدەست دا

10:31 - 16 رێبەندان 2720

ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "خالید ئەحمەدپوور" کوڕی ئیبراهیم خەڵکی گوندی "وەردێـ"ـی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری "قاسمەڕەشـ"ـی ئەو شارە، گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە، تەقەی لێکرابوو.

ئەو کۆڵبەرە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ۱۳ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "هاشم حوسێنی"، کوڕی عوسمان، خەڵکی گوندی "مەنجیلان" و دانیشتووی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی ئەو شارەوە گیانی لەدەست دابوو.