کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا

16:35 - 13 رێبەندان 2720

ڕۆژی دووشەممە ۱۳ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "هاشم حوسێنی"، کوڕی عوسمان، خەڵکی گوندی "مەنجیلان" و دانیشتووی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی ئەو شارەوە گیانی لەدەست دا.

هیزه نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ئەو کۆڵبەرەیان لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە کۆڵبەران، داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە.

هاشم حوسێنی، خێزاندار و خاوەن یەک منداڵە.