کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری چاڵدێران گیانی لەدەست دا

18:17 - 27 رەزبەر 2720

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەمین شەمس" بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری چاڵدێران کوژرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ ئاگادار کردنەوەی  پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە لەگەڵ ژمارەیەکی دیکەی کۆڵبەران کردووە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە خێزاندار و باوکی منداڵێکە.