کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری سەڵماس گیانی لەدەست دا

10:11 - 17 سەرماوەز 2720

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "فەرزاد سەعدووزادە" کوڕی ئەسحەد خەڵکی گوندی "کۆزەڕەشـ"ـی شاری سەڵماس، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارە، گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەران دیکە، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە، تەقەیان لێکرابوو.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە ڕەەوانە نەخۆشخانەی سەڵماس کراوە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

فەرزاد سەعدووزادە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.