کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە پێکرا

16:43 - 9 رەزبەر 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی " ئیدریس بارزان" تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی شاری پیرانشار، بە تەقەی ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری شاری  بانە بریندار کرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لاقی بە تەقەی هێزە نیزامییەکان پێکراوە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندەیی دەرمانی شاری بانە کراوە.

هێزە نیزامییەکان هەروەها  دەستیان بە سەر کەرەستەی ئەو کۆڵبەرە کوردە داگرتووە و بردوویانە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دیکە، بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو، لەلایەن ‌هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە.