کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان حکوومەتی لە سنووری چاڵدێران گیانی لەدەست دا

10:22 - 16 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "حەسەن دەلایی میلان" تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی گوندی "قاشقابڵاغ"ی شاری چاڵدێران، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دیکە بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەیان لێکرابوو.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە بۆ شاری چاڵدێران ڕاگوێزراوە.

حەسەن دەلایی میلان خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.