کۆڵبەرێکی کورد بۆ نەشتەرگەریی لاقی پێویستی بە پارە هەیە

12:59 - 26 خەرمانان 2720

کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد کەریمی" کە حەوتووی ڕابردوو بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نۆدشە لاقی بەسەختی بریندار ببوو، بۆ نەشتەرگەری پێویستی بە پارە هەیە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کوردە پاش ڕەوانەکردنی بۆ ناوەندی دەرمانیی پاوە، پێی ڕاگەیەندراوە کە برینی لاقی قورسە و پێویستە نەشتەرگەریی بۆ بکرێت.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: "هەنووکە ئەو کۆڵبەرە پێویستی بە پارە هەیە و توانای دابینکردنی ئەو پارەیەی بۆ نەشتەرگەری نییە و بە وتەی پزیشکەکانی دەبێ هەرچی زووتر نەشتەرگەریی بۆ بکرێت".

"محەممەد کەریمی" دووشەممەی حەوتووی ڕابردوو، لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری نێوان دزئاوەر- نۆدشە، تووشی ئەو ڕووداوە ببوو.