کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەتەقەی هێزە نیزامییەکان کوژرا

22:33 - 23 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی خەڵکی ناوچەی سەردەشت بەتەقەی راستەوخۆی هیزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژرا.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا،کۆڵبەرێکی کورد بەناوی \"نەوزاد ئیبراهیم‌پوور\" کوڕی سەعید، لە یەکێک لە ناوچەی سنوورییەکانی نێوان شاری سەردەشت و هەرێمی کوردستان، لەلایەن ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە گیانی لێ ئەستێندرا.

ئەو کۆڵبەرە تەمەن ٣٥ ساڵە، خێزاندار و دانیشتووی گوندی \"بێتووش\"ی سەربە ناوچەی \"ئالان\"ی سەردەشت بووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند کە چەندین سەر ئەسپی بارهەڵگری کاسبکارانیش بەدەستی هێزە نیزامییەکان بەکوشت چوون.
\"11541.jpg\"