کۆڵبەرێکی تەمەن ١٤ ساڵ بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بوو

11:15 - 20 خەرمانان 2720

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی تەمەن ١٤ ساڵ بە ناوی "مانی هاشمی" خەڵکی گوندی "شمشێر"ی پاوە، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لە کاتی کۆڵبەریدا کەوتە بۆسەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، سەر و ڕووخساری بریندار بووە.

دەوترێت کە ئەو کۆڵبەرە مێرمنداڵە بۆ کڕینی مۆبایل بۆ کاروباری قوتابخانە، ڕووی لە کۆڵبەری کردووە.

ئەو کۆڵبەرە تەمەن ١٤ ساڵەیە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی پاوە کراوە و هەنووکە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.