کۆڵبەرێکی بانەیی لە سنووری ئەو شارە پێکرا

10:37 - 13 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەیووب حوسێنی" کوڕی "عەتا" خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵـ"ـی ئەو شارە بریندار کرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دیکە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشووی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، تەقەیان لێکرابوو.

ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری بانە کراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سیاوەش کورە سوننی"، خەڵکی گوندی "ڕاویانـ"ـی بەخشی کوتۆلی شاری خۆی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.