کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سەڵماس کوژرا

11:19 - 27 بانەمەڕ 2721

شەوی شەممە ٢٥ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "زابت ئالخانی"، تەمەن ٤٦ ساڵ، کوڕی عەزیز و خەڵکی گوندی "ئاغ‌بەرزە" سەر بە بەخشی کۆهساری سەڵماس، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە گیانی لەدەست داوە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەو کۆڵبەرەیان وێڕای گرووپێکی دیکە لە کۆڵبەران، داوەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە ڕەوانەی پزیشکی دادی ورمێ کراوە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

زابت ئالخانی، خێزاندار و خاوەن سێ منداڵە.