کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری شاری سەرپێڵی زەهاو گیانی لەدەست دا

11:45 - 7 جۆزەردان 2721

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "قوباد ڕەحمانی" تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارەوە گیانی لەدەست داوە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە بەرزاییەکانی "تەنگی حەمامـ"ـی سەرپێڵی زەهاو، تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، رۆژی دووشەممە ٢٧ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "عەبدوڵڵا"، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "زلە"ی بانە، بریندار بووە.