کۆڵبەرێک لە سنووری چاڵدێران بریندار بوو

11:39 - 24 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "حەسەن عەلەم هوولوو"، خەڵکی چاڵدێران، بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیەوە بریندار بووە.

هێزەکانی ئەرتشی تورکیە، لە بەرزاییەکانی سنووری گوندی "وەکیل" سەر بە چاڵدێران، ئەو کۆڵبەرەیان وێڕای گروپێک لە کۆڵبەرانی دیکە داوەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ.

حەسەن عەلەم هوولوو، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ماکۆ کراوە.