کۆڵبەرێک لە سنووری پیرانشار بریندار بوو

14:05 - 22 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئاکۆ قادری"، خەڵکی گوندی "ماشکان" سەر بە پیرانشار، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە وێڕای گرووپێک لە کۆڵبەرانی دیکە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو دراونەتە بەر تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە.

ئاکۆ قادری بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی پیرانشار کراوە و بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو لەبار ڕاگەیەندراوە.