کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

17:32 - 16 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ۱٦ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "نادر سابیری"، کوڕی براخاس، خەڵکی گوندی "تیلەکۆ" و دانیشتووی کامیاران، بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەریدا، لەسەر ڕێگاکەی بەسەر یەک تیر میندا کەوتووە و لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو مینە لاقی بە توندی بریندار بووە.

نادر سابیری، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ۱٥ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەسعوود محەممەدی"، خەڵکی گوندی "نەنوور"ی بانە، لە سنووری ئەو شارەوە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو.