کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بریندار بوو

11:18 - 4 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "سالار میرزایی"، تەمەن ٢٧ ساڵ، کوڕی یووسف و دانیشتووی گوندی "بانیساکان"، سەر بە شاری سەلاس‌باوەجانی، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری نەوسوود بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو دراوەتە بەر تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی و پاش ئەو ڕووداوە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە بەهاری ١٤٠٠ی هەتاویدا، سەرجەم ٥٠ کۆڵبەری کورد کوژراو و بریندار بوونە.