کۆڵبەرێک لە سنووری "زلە"ی بانە بریندار بوو

11:26 - 28 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "عەبدوڵڵا"، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "زلە"ی شاری بانە بریندار بووە.

هێزە نیزامییەکان، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

عەبدوڵڵا، لەو ڕووداوەدا لاقی بە توندی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی بانە کراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ۲۷ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "یووسف ئەمینی"، خەڵکی گوندی "نەنوور" سەر بە بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "بروێشکانیـ"ـی ئەو شارەوە، بریندار بووە.