کۆڵبەرێک لە سنووری بانە لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ئێرانەوە بریندار کرا

11:16 - 24 پووشپەڕ 2721

شەوی سێشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەید ڕەوان تێسۆ" کوڕی "کەماڵ" و خەڵکی پیرانشار، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری "برویشکانی" بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

"سەید ڕەوان تێسۆ" بەهۆی قووڵیی برینەکانیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کراوە.

لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەید زاهر تەزاحوم" کوڕی "حوسێن" و خەڵکی پیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارستانە بریندار کرا.