کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار بوو

11:08 - 13 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ناسر خورشیدی"، خەڵکی بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزاییەکانی سنووری ئەو شارە بریندار بووە.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو کۆڵبەرە و ژمارەیەکی دیکە لە کۆڵبەران  لە بەرزاییەکانی "کەندە سوور"، کردووە.

لەو ڕووداوەدا، ناسر خورشیدی دەستی چەپی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە کراوە.