کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار بوو

20:25 - 20 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی شەممە ۱۹ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "موختار شەریفی"، خەڵکی گوندی "مەنجیلان" سەر بە بەخشی نەشمیری بانە، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری ئەو شارەدا بریندار بووە.

هێزە نیزمییەکانی حکوومەتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەی ڕاستەوخویان لەو کۆڵبەرە کردووە. 

موختار شەریفی، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە کراوە و هەنووکە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

هەر لەو پەیوندییەدا ڕۆژی هەینی ۱٨ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "عەبدولعەزیز حاجی‌پوور"، تەمەن ٤۳ ساڵ، کوڕی عبدولجەبار و خەڵکی گوندی "چریاوا" سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە سنووری ورمێ، گیانی لەدەست دا.