کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار بوو

12:12 - 17 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد بەهرامی"، کوڕی شەریف و خەڵکی گوندی "باخچەلە" سەر بە سەقز، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری بانە بریندار بووە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە پاسگای سنووریی "هەنگەژاڵـ"ـی بانە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە مەودایەکی نزیکدا تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

محەممەد بەهرامی، بەهۆی تەقەی ئەو هێزانەوە لاقی بە توندی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.