کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار بوو

11:35 - 11 جۆزەردان 2721

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد سادقی"، خەڵکی سەقز، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە سنووری "بروێشکانیـ"ـی بانە، بریندار بووە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

محەممەد سادقی، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی بانە کراوە.