کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار بوو

11:51 - 9 جۆزەردان 2721

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٩ی جۆزەردان، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەد ڕەحمانی"، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە سنووری "سەرتەزێنـ"ـی بانە بریندار بووە.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو کۆڵبەرە و گرووپێکی دیکە لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ.

ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوەدا، لاقی چەپی شکاوە و ڕۆبات، مینیسکی ئەژنۆ و تاندۆمی پچڕاوە.

محەممەد ڕەحمانی بەهۆی قووڵیی برینەکانییەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سنە کراوە.