کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار بوو

22:49 - 27 بانەمەڕ 2721

ئەمڕۆ دووشەممە ۲۷ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "یووسف ئەمینی"، خەڵکی گوندی "نەنوور" سەر بە بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری "بروێشکانیـ"ـی ئەو شارەوە، بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو دراوەتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی و نێوقەدی بەتوندی بریندار بووە.

یووسف ئەمینی، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی بانە کراوە.