کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار بوو

11:06 - 21 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەیووب"، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی سەقز، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری بانە بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی ڕاستەوخۆیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

ئەو کۆڵبەرە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە کراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "نادر سابیری"، کوڕی براخاس، خەڵکی گوندی "تیلەکۆ" و دانیشتووی کامیاران، بەهۆی تەقینەوەی مین لە سنووری "نەوسوود" بریندار بوو.