کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار بوو

19:12 - 15 بانەمەڕ 2721

ڕۆژی چوارشەممە ۱٥ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەسعوود ‌محەممەدی"، خەڵکی گوندی "نەنوور"ی بانە، لە سنووری ئەو شارەوە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە.

مەسعوود محەممەدی، بۆ چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی بانە کراوە.