کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی "بروێشکانیـ"ـی بانە کەوتە خوارەوە

16:59 - 7 رێبەندان 2720

ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "واحید محەممەدی"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "میراوای خواروو" سەر بە بانە، لە کاتی چوونەسەرەوە لە بەرزاییەکانی گوندی "بروێشکانی" لە بەخشی نەنۆڕ کەوتە خوارەوە.

هاوردنەخوارەوەی ئەو کۆڵبەرە لە بەرزاییەکاندا وێڕای ئەوەیکە بە توندی بریندار بووە، زیاتر لە یەک کاتژمێری خایاندووە.

ئەو کۆڵبەرە، سەرەڕای ئەوەیکە بە توندی بریندار بووە، لەلایەن پشت، نێوقەد و لاقیشەوە، تووشی سەرمابردوویی بووە.

واحید محەممەدی بۆ چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی "سەلاحەدین ئەیووبیـ"ـی بانە کراوە.