کۆڵبەرێک لە بانە کوژرا

17:30 - 12 رەزبەر 2720

شەوی هەینی ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مەهدی زارعی" خەڵکی گوندی "کۆڵەسەی خواروو" سەر بە سەردەشت بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە کوژرا.

ئەو کۆڵبەرە لە کاروانی کۆڵبەراندا بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی ڕاستەوخۆی لێکراوە.

مەهدی خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵە.