کۆڵبەرێک بە ناوی "مووسا زیباپوور" لە سنووری "ماشکانـ"ـی پیرانشار بریندار کرا

11:22 - 24 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "مووسا زیباپوور" خەڵکی پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری "ماشکانـ"ـی ئەم شارستانە بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

"مووسا زیباپوور" بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی پیرانشارکراوە.

لەم پەیوەندییەدا، شەوی سێشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "سەید ڕەوان تێسۆ" کوڕی "کەماڵ" و خەڵکی پیرانشار بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "بروشکانیـ"ـی بانە بریندار کرا.